کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵ دەبارێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، دواتر لە دواى نیوەڕۆ و ئێوارەوە لە ئەنجامى زیادبوونى خێرایی با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە، کە کاریگەرى ئەم تۆز و خۆڵە لەسەر هەندێک ناوچەى دەشتایى و ناوچە کراوەکان بەرووى خێراى با زیاتر دەبێت .

ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ بە گشتی خێرایی با مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، هەندێک کاتیش دەگاتە سەروو 25 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، پلەکانی گەرماش 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و کەش ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم جۆرە دەبن:

هەولێر :  36  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک :  34  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی

سۆران :  34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان :39 پلەی سیلیزی 


PM:12:37:02/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 1080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو