كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی رۆژئاوای كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق كۆتایی هات
وێستگه‌نیوز -
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق كۆتایی هات، به‌پێی زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی بووه و جه‌ختیان له خێرا جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنی 10ـی ئازار كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵیی هاوارنیوز بڵاویكرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و وەفدی حكومه‌تی كاتی سوریا له دیمه‌شق كۆتایی هات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وه‌فده‌كانی هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش راده‌گه‌یه‌نن.
له‌میانی دیداره‌كه‌دا، بۆ تاوتوێكردنی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی 10ی ئازار كه له نێوان مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و حكومه‌تی دیمه‌شق واژۆ كرا، باس له‌سه‌ر پلانی چالاكی هاوبه‌ش كرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌مان سه‌رچاوه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌رێنی بووه. وه‌فده‌كان باسیان له گرنگی خێراكردنی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتنی 10ـی ئازار و پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش و فایلی ڕاهێنان كرد.
پێش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، سێ كۆبوونه‌وه له نێوان لایه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌چووه. یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له 19ـی ئازار و دووه‌م كۆبوونه‌وه له 12ـی نیسان و دوایین كۆبوونه‌وه‌ش سه‌ردانی شاندی دیمه‌شق بوو بۆ كامپی هۆڵ.
وه‌فدی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی پێكهاتبوو له فه‌وزا یوسف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی په‌یه‌ده، عوبه‌ید حه‌مید ئهلمهحباش هاوسه‌رۆكی پارتی سوریای ئاینده، سه‌نحه‌ریب بارسوم هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی سوریا، ئه‌حمه‌د یوسف، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتیی پاراستنی ژنان یه‌په‌ژه سوزدار حاجی، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌باتكارانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیك، مریه‌م ئیبراهیم و هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیموكراتیكی گه‌لان، یاسر سلێمان. هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ی دیمه‌شق پێكهاتبوو له محه‌مه‌د قه‌ناتری، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، عه‌بدولغه‌نی محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی پارێزگای حه‌له‌ب، مه‌سعوود به‌تال، به‌رپرسی دۆسیه‌ی عه‌فرین له هێزه‌كانی ئاسایشی گشتی و زیاد فه‌واز ئه‌ل عایش، جێگری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری مه‌ده‌نی.
PM:09:10:01/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت