مه‌سرور بارزانی: گرێبه‌سته‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌بنه داینه‌مۆی گه‌شه‌ی ئابووری
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "گرێبه‌سته‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان، ده‌بنه داینه‌مۆی گه‌شه‌ی ئابووری، وه‌به‌رھێنان و داهێنان. ده‌شڵێت: "(ھه‌ژماری من) ھاوشێوه‌ی نییه له ناوچه‌كه‌مان".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ـی حوزه‌یرانی 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێوڕه‌سمی حه‌وته‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی– كوردستان له دهۆك، وتارێكی پێشكه‌ش كرد تیایدا رایگه‌یاند:
*ئێمه له ھه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان به پرۆسه‌ی چاكسازی كردووه و راسته‌وخۆ كاریگه‌ری به‌رچاویان ده‌بێت له سه‌ر باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان.
*خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كی گشتگیر به‌دی ده‌ھێنین و كوردستان به بازاڕی ھه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ستینه‌وه.
*پابه‌ندبوونی ھاوبه‌شیی به‌رده‌وامی خۆمان كه به‌هاكانی له پشته، له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و گه‌لی ئه‌مریكا دووپات كرده‌وه.
*گرێبه‌ستی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكا ده‌بێته داینه‌مۆی گه‌شه‌ی ئابووری و وه‌به‌رھێنان و داهێنان.
* له‌وه‌ش گرنگتر ده‌رفه‌تی كاری زۆر باش و ئاست به‌رز، له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی كوردستان ده‌ڕه‌خسێنن.
*پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانێكی مۆدێرن نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌مڕۆ، به‌ڵكو بۆ نه‌وه‌كانی داھاتووش ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین.
*یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئاڵنگارییه‌كانمان ده‌گۆڕین بۆ گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت، ئه‌ویش به ڕووناككردنه‌وه‌ی ماڵه‌كان له‌ڕێی (پرۆژه‌ی رووناكی).
*بۆ نوێكردنه‌وه و مۆدێرنكردنی سیستمی بانكیمان، ده‌ستپێشخه‌ری (ھه‌ژماری من)مان ڕاگه‌یاندووه، كه ھاوشێوه‌ی نییه له ناوچه‌كه‌مان.
*ئه‌م پڕۆژه‌یه ھاوكاری ھاووڵاتییان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر ده‌ستیان بگات به بانكی دیجیتاڵی و باشتركردنی شه‌فافیه‌ت و ھاندان و فراونكردنی كولتووری كارسازی و به‌رپرسیارێه‌تی.
*كارنامه‌ی چاكسازییه‌كانمان له بواری په‌روه‌رده به‌رده‌وامه و وه‌ك ھه‌میشه پابه‌ندین به‌وه‌ی به سیستمی په‌روه‌رده‌ماندا بچینه‌وه و میكانیزمه‌كانی دڵنیایی جۆریی به‌هێز بكه‌ین
*باشتركردن و به‌هێزكردنی ئاستی قوتابییانمان، له پێشینه‌ی كاره‌كانمانه‌وه‌یه و فێركردنی قوتابیانمان چه‌قی گرنگیدانمانه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه:
میوانه به‌رێزه‌كان:
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ئه‌مینداران، سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی - كوردستان، فاكه‌ڵتی و ستاف و دایك و باوكانی سه‌ربه‌رز، ده‌رچووانی ساڵی 2025 :
ئێواره‌تان باش،
شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه، ئه‌مڕۆ وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی - كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان لێره له‌گه‌ڵتانم.
ئه‌مرۆ لێره كۆبووینه‌ته‌وه نه‌ك ته‌نھا بۆ ئاھه‌نگگێڕانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌كادیمیتان كه به ھه‌وڵ و ماندووبوون به‌ده‌ستتان ھێناوه، به‌ڵكوو بۆ ڕێزگرتنه له پابه‌ندی، سووربوون و دنیابینی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێوه‌یان گه‌یانده ئه‌مرۆ.
به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و ھه‌موو كوردستانه‌وه، پیرۆزبایی له ھه‌مووتان ده‌كه‌م.
ئه‌م ئاھه‌نگه‌ی ئه‌مرۆ ته‌نیا بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وته ئه‌كادیمییه نیه كه به ھه‌وڵ و كۆششێكی زۆر به‌ده‌ستتان ھیناوه، به‌ڵكوو ئه‌مه خاڵی وه‌رچه‌رخانه.
ئه‌مڕۆ،ئێوه به فه‌رمی پرۆسه‌ی خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌چنه قۆناخی ده‌رفه‌ت، به‌رپرسیارێتی و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانتان. ئێوه ئه‌ندازیاری داھاتووی كوردستانن و ئه‌م گه‌شته‌ش، به‌و شاره‌زایی و زانست و په‌یوه‌ندییانه‌ی له سه‌ره‌تای خوێندنتانه‌وه له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی- كوردستان به‌ده‌ستتانھێناون ، ده‌ست پێبكه‌ن.
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی-كوردستان ھه‌نگاوی سه‌ره‌تا و سه‌كۆی دروستكردنی كاریگه‌رییه‌كی واتاداره له كوردستان و ھه‌موو جیھان. دڵنیام ئه‌و به‌ھایانه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له ئێوه‌دا چاندوویه‌تی، وه‌ك حه‌زی زانین و زانیاری، بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه، خولیا، ھاوكاری، خزمه‌تكردن و ڕاستگۆیی، ده‌بنه رێنیشانده‌رتان و ھانده‌رتان ده‌بن، وه‌ك چۆن پاڵنه‌رده‌بن بۆ ھاوڕێ و ھاوپیشه‌كانتان.
ئێمه له ھه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان به چاكسازی كردووه. ئه‌م چاكسازییانه ته‌نیا بیرۆكه نین، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری به‌رچاویان ده‌بێت له سه‌ر باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان. ئێمه خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كی گشتگیر به‌دیده‌ھێنین و كوردستان به بازاڕی ھه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ستینه‌وه.
دوایین سه‌ردانیشم بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌تای قۆناخێكی زۆر باش بوو به‌م ئاراسته‌یه‌دا. ئێمه پابه‌ندبوونی ھاوبه‌شیی به‌رده‌وامی خۆمان كه به‌هاكانی له پشته، له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و گه‌لی ئه‌مه‌ریكا دووپاتكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌ك له ساڵی 1990ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش گه‌شه‌ی سه‌ندووه. له‌و سه‌ردانه‌مدا، گرێبه‌ستی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بواری وزه واژۆ كرد، كه ده‌بێته داینه‌مۆی گه‌شه‌ی ئابووری و وه‌به‌رھێنان و داهێنان. له‌وه‌ش گرنگتر ده‌رفه‌تی كاری زۆر باش و ئاست به‌رز، له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی كوردستان ده‌ڕه‌خسێنن، ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه زۆر باش له‌گه‌ڵ شاره‌زایی و خولیا و ئاماده‌ییتان بۆ پێشه‌نگی ده‌گونجێن.
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا، كوردستان ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی نیشاندا كه ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه ئابوورییه‌ی به‌ده‌ستمان ھێنا، به‌ھۆی نه‌وته‌وه نه‌بووه، به‌ڵكوو دنیابینیه‌كی ئابوورییانه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌ره‌پێدانی كه‌رته نانه‌وتییه‌كان وه‌ك بانكی و كشتوكاڵی داڕێژراوه،. له‌ڕاستیدا ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دنیابینیه به‌ردی بناخه‌ی كوردستانێكی به‌ھێزتر و خۆڕاگر داده‌نێین. له ناوچه جیاوازه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان دروستكراون، سیسته‌می دابینكردنی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی باش فراوانكراوه، به‌نداوی نوێ بۆ پاراستنی داھاتوومان دروستكران.
ئێمه پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانێكی مۆدێرن نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌مڕۆ، به‌ڵكو بۆ نه‌وه‌كانی داھاتووش ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین. وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌م پێشكه‌وتنه، پابه‌ندین به دابینكردنی كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی (پرۆژه‌ی رووناكی)یه‌وه و یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئاڵنگارییه‌كانمان ده‌گۆڕین بۆ گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت، ئه‌ویش به ڕووناككردنه‌وه‌ی ماڵه‌كان و به‌ھێزكردنی پیشه‌سازی و به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنی كوردستانێكی گه‌ش و ڕووناكتر.
بۆ نوێكردنه‌وه و مۆدێرنكردنی سیستمی بانكیمان، ده‌ستپێشخه‌ری (ھه‌ژماری من)مان ڕاگه‌یاندووه، كه ھاوشێوه‌ی نیه له ناوچه‌كه‌مان. ئه‌م پڕۆژه‌یه ھاوكاری ھاووڵاتییان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر ده‌ستیان بگات به بانكی دیجیتاڵی و باشتركردنی شه‌فافیه‌ت و ھاندان و فراونكردنی كولتووری كارسازی و به‌رپرسیارێه‌تی.
له كرۆكی ئه‌م پێشكه‌وتنه ھێزێكی پاڵنه‌ر ھه‌یه: ئه‌ویش ته‌كنه‌لۆجیایه. زیره‌كی ده‌ستكرد و گواستنه‌وه‌ی دیجیتاڵی، چیتر بیرۆكه‌ی ده‌ست پێڕانه‌گه‌یشتوو نین، ئه‌وان ئێستا به‌رده‌ستن و ده‌بنه هۆی وه‌رچه‌رخان له ئابووری و كۆمه‌ڵگه‌كه‌شمان. ھه‌ربۆیه وه‌به‌رھێنان له ناوه‌نده‌كانی داھێنان و ھاندانی ھاوبه‌شی له‌نێوان زانكۆ و كه‌رتی ته‌كنه‌لۆجیادا ده‌كه‌ین. ھانی ھه‌مووتان ده‌ده‌م به تامه‌زرۆییه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌و بوارانه بن و كوردستان بكه‌نه به‌شێكی دانه‌بڕاو له شۆڕشی زیره‌كی ده‌ستكرد له جیھان.
تواناكانی خه‌ڵكی ئێمه، ته‌نیا له‌رێگه‌ی سیستمێكی ته‌ندروستی به‌ھێز و متمانه‌پێكراوه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش له شاره‌زا و كه‌سانی پیشه‌یی و به‌به‌زه‌یی له بواری ته‌ندروستیدا ده‌ست پێده‌كات، كه بناخه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌رھه‌مھێن داده‌نێن. له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی - كوردستان، پرۆگرامێكی په‌رستاریمان ھه‌یه، نه‌ك ته‌نیا به‌گوێره‌ی ستانداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، به‌ڵكوو وه‌ك مۆدێڵیك له ناوچه‌كه‌دا خزمه‌ت ده‌كات. ئه‌مرۆ ده‌ستكه‌وتێكی مێژوییه: شانازی ده‌كه‌م یه‌كه‌م گرووپی ده‌رچوانی په‌رستاری ده‌بینم، كه ھه‌ریه‌كه‌یان به سكۆڵه‌رشیپی ته‌واو پشتگیری كراون. ئه‌وان زیاتر له ده‌ستكه‌وتێكی ئه‌كادیمین، ئه‌وان ھیواكانمان بۆ كوردستانێكی پێشكه‌وتوو و ته‌ندروستتر به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن. پابه‌ندیی ئێمه لێره‌دا كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكوو وه‌به‌رهێنان له په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی پیشه‌یی په‌رستاری بۆ به‌ھێزكردنی راھێنانی په‌رستاری ده‌كه‌ین و ھاوكاریان ده‌بین له به‌ده‌ستھێنانی ئه‌و شاره‌زاییه‌ی كه پێویستیانه بۆ باشتركردنی سیستمی ته‌ندروستی له كوردستان و عێراق .
با ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه له‌بیر نه‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆی گه‌شه‌پێدانی ته‌كنه‌لۆجیا و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و داهێنان، ئه‌ویش، سیستمی خوێندن و په‌روه‌رده‌مانه. كارنامه‌ی چاكسازییه‌كانمان له بواری په‌روه‌رده به‌رده‌وامه و وه‌ك ھه‌میشه پابه‌ندین به‌وه‌ی به سیستمی په‌روه‌رده‌ماندا بچینه‌وه و میكانیزمه‌كانی دڵنیایی جۆریی به‌هێز بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری چاكسازیی كارگێڕی و دانانی ئامانجی پێوانه‌یی بۆ ھه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی كاریگه‌ریی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان. له ھه‌مانكاتدا، باشتركردن و به‌هێزكردنی ئاستی قوتابیانمان، له پێشینه‌ی كاره‌كانمانه‌وه‌یه و فێركردنی قوتابیانمان چه‌قی گرنگیدانمانه.
له ڕێگه‌ی ئه‌و ستاندارده نیشتمانییانه كه له قوتابخانه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا دامانناون، ده‌رگامان له‌به‌رده‌م كاری ئه‌كادیمی سه‌ربه‌خۆ كردووه‌ته‌وه و پشتیوانی دامه‌زراوه‌كانمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ڕووی كارگێڕی و داراییه‌وه ، خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن. ئه‌مه گۆڕانێكی ستراتیژییه كه داهێنان ده‌كاته كرۆكی سیستمی په‌روه‌رده‌مان. ئامانجی ئێمه ڕوونه: ده‌مانه‌وێت نه‌ته‌وه‌یه‌كی زانستخواز بنیات بنێین، نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به‌درێژایی ژیانی به‌دوای فێربوونه‌وه بێت و نایابی و یه‌كسانی له ده‌رفه‌تدا، ببنه نه‌ریت.
وه‌ك ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی - كوردستان، كه یه‌كێكه له دامه‌زراوه پێشه‌نگه‌كانی كوردستانه، ئێوه له‌ناو ئه‌و باشترینانه‌دان كه ساز و ئاماده‌ن بۆ ڕێبه‌رایه‌تیكردنی ئه‌م گۆڕانكارییه. داواتان لێده‌كه‌م له كاره‌كانتاندا، ئه‌وپه‌ڕی ئێتیك و پێوه‌ری ئه‌خلاقی پیشه‌یی ڕه‌چاو بكه‌ن. ناسنامه‌ی خۆتان و نیشتمانه‌كه‌تان له ناو دڵتان‌دا بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاتانه‌ش كه له جیھاندا به‌دوای ده‌رفه‌ته‌كاندا ده‌گه‌ڕێن. خزمه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌ت بكه كه له‌م گه‌شته‌ی ژیانتدا، پشتیوانی كردی. به مانای وشه ھاووڵاتی بن، ئه‌و ھاووڵاتیانه‌ی خزمه‌ت ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان دروست ده‌كه‌ن و سه‌ری ده‌خه‌ن.
با به‌بیرتانبێنمه‌وه، سه‌ركه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی، له ده‌ستنیشانكردنی ئامانجه‌وه ده‌ست پێده‌كات: مه‌ترسن و به‌رده‌وامبن له گه‌یشتن به خولیاكانتان، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و به‌ھایانه له‌بیر نه‌كه‌ن كه ئێوه‌یان گه‌یانده ئێره.
ئێستا له ھه‌موو كاتێك زیاتر، كوردستان پێویستی به وزه و بیرۆكه و سه‌ركردایه‌تی ئێوه‌یه.
وه‌ك نه‌وه دوای نه‌وه‌كانی پێشمه‌رگه‌كانمان، كه قاره‌مانانه شه‌ڕیانكرد و قوربانی زۆریاندا بۆ پاراستنی خاك و وڵاتمان،
وه‌ك خاوه‌ن دیدگاكانمان كه دامه‌زراوه‌كانمانیان دروست كرد،
وه‌ك ھه‌موو ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی بێ‌وچان و ماندووبوون ڕۆژانه بۆ به‌ھێزكردن و خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان تێده‌كۆشن،
ئێوه‌ش پێویسته ئه‌م چرایه ھه‌ڵگرن و بۆ پێشه‌وه بڕۆن.
دووباره پیرۆزبایی له ده‌رچووانی 2025 ده‌كه‌م.
PM:08:42:01/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت