"زۆرینەی ئەو کەسانەی ئێستا تووشی پەتا دەبن، لە راستیدا تووشی کۆرۆنا بوون"
وێستگەنیوز_
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە و ئێستا وەک پەتایەکی وەرزی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی دەڵێت: "حاڵەتی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زۆرە و زۆرینەی ئەو کەسانەی ئێستا تووشی پەتا دەبن، لە راستیدا تووشی کۆرۆنا بوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بوونی دەرمان و چارەسەری پێویست، لەئێستادا کۆرۆنا وەک پێشتر ئەو مەترسییەی نەماوە، بەڵام بۆ کەسانی بەتەمەن و پەککەوتە، وەک هەموو نەخۆشییەکانی دیکە، مەترسی دروستدەکات.
بە وتەی جێگری بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی: "بۆ کۆرۆنا، ئێمە لەسەر نیشانە و چارەسەر کاردەکەین، بۆیە هیچ ئامارێکمان نییە کە رۆژانە چەند کەس تووشی ڤایرۆسەکە دەبن."
PM:03:25:01/06/2025
ئهم بابهته 1980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت