پارتی پەیامێک ئاڕاستەی یەکێتی دەکات
وێستگەنیوز-
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێک ئاڕاستەی حزبەکە دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی حوزەیرانی 2025، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، "بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".
لە پەیامەکەدا هاتووشە، "لەو دەرفەتەدا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان و شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ بە جێگەیانی ئەرکە هاوبەشەکانمان لەم قۆناخە پڕ ئاڵنگاری و گۆڕانکارییە دا و، پاراستنی دەسكەوتەكانمان و داكۆكیكردن لە قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان".
AM:11:37:01/06/2025
ئهم بابهته 616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت