"ناوی منداڵی نوێ و ئەوانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە ناخرێنە سیستمی ئەلیکترۆنی خۆراک"
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر رایدەگەیەنێت، ناوی منداڵی نوێ و ئەوانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە ناخرێنە ناو سیستمی ئەلیكترۆنی.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر رایگەیاند، "بەهیچ شێوەیەک ناوی منداڵی نوێ یاخود ئەوانەی هاوسەرگیریان کردووە داخڵی ئەم سیستمی بە ئەلیکتڕۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک ناکرێن".
ئاماژە بەوەشکراوە، "تەنانەت ئەوانەی ناویان هەیە لەپسووڵەی خۆراک، بەڵام نفوسیان هەیە و کارتی نیشتمانیان نییە ئەوانیش داخڵی ئەم سیستمە ناکرێن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هاوڵاتییەکی زۆر لەم بارەیەوە پرسیارمان ئاراستە دەکەن، هەرکاتێک پڕۆسەی بە ئەلیکتڕۆنیکردنەکە لە سەرتاسەری عێراق تەواو بوو ئینجا سەرجەم مامەڵەکان دەکرێتەوە".
AM:09:09:01/06/2025
ئهم بابهته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت