د. سامان بەرزنجی: عێراق هەرێمی کوردستانی لە خزمەتگوزاریی تەندروستی بێبەش کردووە


وێستگەنیوز-

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، عێراق هەرێمی کوردستانی لە خزمەتگوزاریی تەندروستی بێبەش کردووە.


ئەمڕۆ شەممە 31ی ئایاری 2025، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاند، "عێراق بەشە بودجەی تەندروستیی هەرێمی کوردستان نادات، هەروەها بەشە دەرمانی هەرێمەکەش دابین ناکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق بە رێژەی نزیکەی 20% پێداویستیی شێرپەنجە بۆ هەرێم دابین دەکات، بەڵام 80%ی پێداویستیی نەخۆشییەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دابین دەکرێت، لە کاتێکدا نزیکەی 40%ی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان ئەو کەسانەن کە لە شارەکانی دیکەی عێراقەوە دێن و سەردانی نەخۆشخانەکانی کوردستان دەکەن".

وەزیری تەندروستی وتی، "عێراق هەرێمی کوردستانی لە خزمەتگوزاریی تەندروستی بێبەش کردووە، تەنانەت عێراق پێداویستی پزیشکی بۆ کەمپی ئاوارەکان کە لە هەرێمی کوردستانن، دابین ناکات".


PM:11:40:31/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو