مەسرور بارزانی: پارتی هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردنە لە مافەکانی گەلی کوردستان
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 31ی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە کە بەم دواییانە ئەرکی بەرپرسیاریەتیی لقەکانیان پێ سپێردراوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، جێگری سەرۆکی پارتی، رێنمایی پێویستی پێدان و رایسپاردن کە لە ئاست ئەرکە گرنگەکانیاندا بن و نزیک بن لە خەڵک و بەشێوەیەکی باشتر و زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن، چونکە پارتی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دامەزراوە و ئامانجی سەرەکی پارتی، خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، لەم بارەیەوە جێگری سەرۆکی پارتی جەختی کردەوە، "خەڵکی کوردستان هەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی نابێت و دەبێت رێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مافەکانی بگیرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، پارتی وەک هەمیشە، لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردنە لە مافەکانی گەلی کوردستان".
PM:10:28:31/05/2025
ئهم بابهته 1060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت