له راپه‌ڕین كه‌سێك خه‌سووی ده‌كوژێت و سیانی تریش بریندار ده‌كات
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن-
له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین كه‌سێك ته‌قه له خه‌سووی ده‌كوژێت و هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو كه‌سی تریش بریندار ده‌كات.
شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به ئیداره‌ی راپه‌ڕین كه‌سێك ته‌قه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی و خه‌سووی كردووه.
وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامدا خه‌سووی گیانی له‌ده‌ست داوه و هاوسه‌ره‌كه‌شی بریندار بووه".
وتیشی: "هاوكات له رووداوه‌كه‌دا كه له‌به‌رده‌م ماڵی خه‌سووه‌كه بووه، دوو كه‌سی تر برینداربوون كه پیاو و كوڕێكن".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری وێستگه كه‌وتووه، رووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و دۆخی ته‌ندروستی پیاوه برینداره‌كه‌ش خراپه.
تیمه‌كانی پۆلیسیش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه بۆ زانینی هۆكاری رووداوه‌كه و ورده‌كارییه‌كه‌ی.
PM:03:32:31/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت