وه‌فدێكی رۆژئاوای كوردستان به‌ره‌و دیمه‌شق به‌ڕێكه‌وت
وێستگه‌نیوز-
وه‌فدێكی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ره‌و دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا به‌ڕێكه‌وتن به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق، ئه‌م سه‌ردانه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنی 10ـی ئازار دێت.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنی 10ـی ئازار، كه له نێوان سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق واژۆكرابوو، كه‌مێك پێش ئێستا وه‌فدێكی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌و دیمه‌شق به‌ڕێككه‌وتن.
هاوارنیوز ده‌ڵێت: "بڕیاره وه‌فه‌كه كه له حه‌وت كه‌س پێكدێن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه كۆببنه‌وه".
به‌پێی زانیاییه‌كان شانده‌كه پێكهاتووه له ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی، كه له 12ـی نیسان پێكهێنراوه له‌وانه‌ش: فه‌وزه یوسف، عه‌بدول حه‌مید مه‌هباش، ئه‌حمه‌د یوسف، سه‌نحه‌ریب به‌رسووم و سوزدار حاجی، هه‌روه‌ها وته‌بێژانی لیژنه‌كه بریتین له مه‌ریه‌م ئیبراهیم و یاسر سلێمان.
ئه‌م سه‌ردانه دوابه‌دوای سێ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی دێت، كه له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ڕێوه‌چوو- یه‌كه‌میان له 19ـی ئازار، دووه‌میان له 12ـی نیسان و كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو- له كاتێكدا لایه‌نه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن گفتوگۆكان به‌هێزتر بكه‌ن و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا به جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتنی 10ـی ئازار به‌ده‌ستبهێنن.
بڕیاریشه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌فدی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق كۆببنه‌وه و دۆسێكانی نێوانیان تاووتوێ بكه‌ن.
PM:02:51:31/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت