كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ پارتی‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌شێك له‌لایه‌نە سیاسییه‌كان كۆتایی هات


وێستگه‌نیوز-
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ به‌شێك له‌لایه‌نە سیاسییه‌كان كۆتایی هات.


دوای‌ چه‌ند كاتژمێرێك، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌بێ‌ ئاماده‌بوونی‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی كۆتایی هات و بڕیاره‌ كه‌مێكی‌ تر راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوبكه‌نه‌وه‌.‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ سالار لاله‌ سه‌رحه‌د  د. مه‌جید حه‌مه‌دئه‌مین، ئه‌ندامانی سه‌كردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كاوه‌ مه‌حمود سكرتێری‌ حزبی‌ شیوعی‌ كوردستان، محه‌مه‌د حاجی‌ مه‌حمود سه‌رۆكی‌ پارتی‌ سۆسیال دیموكراتی‌ كوردستان، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید رێكخه‌ری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان (گه‌ڕه‌كی‌ كوردسات) و محه‌مه‌د بازیانی‌، ته‌بێژی‌ بزووتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی‌ كوردستان،  بێكه‌س قادر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی زه‌حمه‌تكێشان، باپیر كامه‌لا، سكرتێری پارتی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان و عه‌بدوقادر بازرگان و مونا قه‌هوه‌چی، نوێنه‌رانی پارتی چاكسازیی توركمان و قوئاد حسێن جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق به‌شداربوون.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ فازڵ‌ میرانی‌ به‌رپرسی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی‌ فوئاد حسێن جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا تاووتوێی‌ بڕیاری حكومه‌تی‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ نه‌ناردنی مووچه‌ و كاردانه‌وه‌كان كرا.

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 28ی‌ ئایاری‌ 2025 وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق به‌ نووسراوی‌ فه‌رمی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ ته‌رخانكراوی دارایی هه‌رێم 12.67 له‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵیی كۆتایی هاتووه‌ و هیچ ته‌رخانكراوێكی‌ دارایی نه‌ماوه‌ به‌وشێوه‌یه‌ش چاره‌نووسی‌ مووچه‌ی‌ 8 مانگی‌ 2025ی‌ مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم  نادیاره‌.



PM:02:33:31/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 3256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو