كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی بارزانی ده‌ستی پێكرد
وێستگه‌نیوز-
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، ده‌ستی پێكرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی ئایاری 2025 له پیرمام كۆبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ده‌ستی پێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سالار لاله سه‌رحه‌د د. مەجید حەمەدئەمین، ئەندامانی سەکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، كاوه مه‌حمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (گه‌ڕه‌كی كوردسات) و محه‌مه‌د بازیانی، ته‌بێژی بزووتنەوەی په‌یوه‌ندی كوردستان، بێکەس قادر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی زەحمەتکێشان، باپیر کامەلا، سکرتێری پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان و عەبدوقادر بازرگان و مونا قەهوەچی، نوێنەرانی پارتی چاکسازیی تورکمان و قوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شدارن.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به سه‌رپه‌رشتی فازڵ میرانی به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا تاووتوێی بڕیاری حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به نه‌ناردنی مووچه و كاردانه‌وه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی چوارشه‌ممه 28ی ئایاری 2025 وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به نووسراوی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاگادار كرده‌وه كه ته‌رخانكراوی دارایی هه‌رێم 12.67 له‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵیی كۆتایی هاتووه و هیچ ته‌رخانكراوێكی دارایی نه‌ماوه به‌وشێوه‌یه‌ش چاره‌نووسی مووچه‌ی 8 مانگی 2025ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نادیاره.
AM:11:26:31/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت