راگه‌یه‌ندراوێك له ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی داوا له هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران ده‌كه‌ن "نه‌چنه ژێرباری پرۆژه‌كانی (هه‌ژماری من و رووناكی)، ده‌شڵێ: "ڕۆحێكی نوێ بكه‌نه‌وه به‌به‌ری ئیراده‌تاندا و مه‌هێڵن پیلانی بێئومێدكردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، بچێته دوا قۆناغ و به یه‌كجاریی بگاته قۆناغی كه‌وتنه‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین؛ به‌هێز و تاڵانكاران، لاواز و بێده‌ره‌تانه‌كان، زیاتر و بێویژدانانه‌تر ده‌چه‌وسێننه‌وه".
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ده‌ڵێت: "ئه‌م ڕۆچوونه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ناو زه‌لكاوی پێشێلكاری و نادادپه‌روه‌ریی و قۆرخكارییدا؛ ئاكامی باشی بۆ خۆیان نابێت و دواجار سه‌ریان له هه‌مبانه‌ی چاره‌نووسی دیكتاتۆره‌كانی مێژووه‌وه ده‌رده‌چێت".
ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌شڵێت: "ئێمه یه‌قینی ته‌واومان به‌وه هه‌یه، پارتی له سته‌م و بێمۆراڵیبوونی حوكمڕانیدا، لووتكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه‌ی بۆ خۆی پاوانكردووه؛ به‌ڵام له ده‌بڵمۆراڵی و دووڕووییدا ناگاته‌وه به قوله‌پێی یه‌كێتیدا".
داواش له هاووڵاتییان و مووچه‌خۆران ده‌كه‌ن، "بوێری و سه‌ربه‌رزیی خۆیان له‌وه‌دا به‌خه‌رج بده‌ن؛ كه نه‌چنه ژێرباری سه‌پاندنی به‌زۆره‌ملێی پرۆژه‌كانی (هه‌ژماری من و ڕووناكی) و ڕه‌تیبكه‌نه‌وه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌ر پرۆژه داسه‌پاوه‌كانی (هه‌ژماری_من_و_ڕووناكی)
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
مووچه‌خۆرانی سته‌مدیده،
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانبه‌رانی به‌هه‌ڵوێست.
ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین؛ كه سه‌رمایه‌داری و پووچگه‌رایی، دادگا و ناڕه‌زایه‌تی و هه‌ڵوێست و جووڵه‌ی مه‌ده‌نیی، به‌ها و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه و به‌هێز و تاڵانكاران، لاواز و بێده‌ره‌تانه‌كان، زیاتر و بێویژدانانه‌تر ده‌چه‌وسێننه‌وه.
دڵنیایی ده‌ده‌ین وگۆڕانكارییه خێراكانی ناوچه‌كه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن:
ئه‌م ڕۆچوونه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ناو زه‌لكاوی پێشێلكاری و نادادپه‌روه‌ریی و قۆرخكارییدا؛ ئاكامی باشی بۆ خۆیان نابێت و دواجار سه‌ریان له هه‌مبانه‌ی چاره‌نووسی دیكتاتۆره‌كانی مێژووه‌وه ده‌رده‌چێت.
مادام مرۆڤایه‌تی و ئایین و مێژوو، وایان فێركردووین، كه (نه ئازایه‌تی ته‌مه‌ن كورتده‌كاته‌وه و نه ترسنۆكیش درێژیده‌كاته‌وه)؛ كه‌واته پێویسته و ئه‌ركی مرۆڤبوون و ئایینی و ئه‌خلاقیی سه‌رشانمانه، خۆمان ڕێكبخه‌ینه‌وه و كارژی بێده‌نگی و ملكه‌چی له خۆمان داڕنین و ده‌ره‌نجامی گشت به‌دكاریی و برسیكردن و بێكه‌رامه‌تیكردنه‌كانی ئه‌م به‌كرێگیراو و چه‌تانه‌ی ده‌سه‌ڵات؛ به مۆڵكراوی بكێشین به ته‌وێڵیاندا و بیانكه‌ین به په‌ند بۆ حوكمڕانانی دوای خۆیان.
ئێمه یه‌قینی ته‌واومان به‌وه هه‌یه، پارتی له سته‌م و بێمۆراڵیبوونی حوكمڕانیدا، لووتكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه‌ی بۆ خۆی پاوانكردووه؛ به‌ڵام له ده‌بڵمۆراڵی و دووڕووییدا ناگاته‌وه به قوله‌پێی یه‌كێتیدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌دای هه‌موو دووكانه سیاسی و سه‌وداگه‌ر و ده‌ستبه‌كڵاوگر و لایكخوازه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو حیزبه، له به‌رامبه‌ر (تاڵانكاری و زیادكردنی باج و سه‌رانه و قاچاخچێتی و چه‌وسانه‌وه و خاكفرۆشی و كه‌رامه‌تفرۆشی و یاساشكێنی و ده‌نگدزین و سه‌پاندنی پرۆژه ژه‌هراوییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات)؛ به‌وپه‌ڕی ئیراده‌مانه‌وه ئیدانه و سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین.
داوا له هاووڵاتییان و مووچه‌خۆران ده‌كه‌ین، بوێری و سه‌ربه‌رزیی خۆیان له‌وه‌دا به‌خه‌رج بده‌ن؛ كه نه‌چنه ژێرباری سه‌پاندنی به‌زۆره‌ملێی پرۆژه‌كانی (هه‌ژماری من و ڕووناكی) و ڕه‌تیبكه‌نه‌وه.
هۆشداریی تووند به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین؛ كه ده‌توانن خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه و به ئیراده‌یان بۆ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌كانی بسه‌لمێنن كه (بڕینی قووت، بڕینی ده‌ستی به‌دوادادێت)، یان ده‌توانن به بێده‌نگیی و به‌ده‌مه‌وه‌نه‌هاتنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دیسان به ده‌سه‌ڵاتی پاوه‌نكار بڵێن: (ئه‌وه‌ی تا ئێستا له ملهوڕییدا كردووته، كه‌مه و ده‌توانیت سته‌م و چه‌وساندنه‌وه زیاتر و زۆرتر بكه‌یت!)
تكاده‌كه‌ین و دامێنتان ده‌گرین، ڕۆحێكی نوێ بكه‌نه‌وه به‌به‌ری ئیراده‌تاندا و مه‌هێڵن پیلانی بێئومێدكردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، بچێته دوا قۆناغ و به یه‌كجاریی بگاته قۆناغی كه‌وتنه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی
PM:10:53:23/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت