مه‌سرور بارزانی: كۆبوونه‌وه‌كه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو بوو
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا "سه‌ركه‌وتوو بوو"، ده‌شڵێت: "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكام بانگهێشتی هه‌رێمی كوردستان كرد".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ئایاری 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باش و به‌سوودم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌بوو".
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بۆچوون، تێگه‌یشتن و تێڕوانینی خۆمان له‌سه‌ر كۆی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه خسته‌ڕوو".
باسی له‌وه‌شكرد كه "زۆر دڵخۆشین كه بینیمان پشتیوانییه‌كی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه پێمان وایه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو كوردستان و عێراق ده‌بێت".
ئاشكراشیكرد كه "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكام بانگهێشت كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات".
له‌باره‌ی بۆچوونه‌كانی به‌رپرسانی به‌غدا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوو كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه، مه‌سرور بارزانی، ده‌ڵێت: "ئه‌و بۆچوونانه‌ی به‌رپرسانی به‌غدا كه له‌سه‌ر پرۆسه‌كه ده‌یده‌ن، هیوادارم له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی عێراقدا بیری لێ بكه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌رپرسانی به‌غدا تاوه‌كو نه‌رمی زیاتر بنوێنن، زیاتر ده‌بینن كه ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه‌ی كه ئێمه ده‌ده‌ین له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كه".
له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، رایگه‌یاند كه "پێمان خۆشه له زووترین كاتدا كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم پێكبێت".
PM:09:59:23/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت