ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ستگیركردنی 3 تیرۆریست راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، به‌هه‌ماهه‌نگی ئاڵۆگۆڕی زانیاری له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌سنووری (سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌زوور) توانییان (3) تیرۆریستی داعش ده‌ستگیربكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌ماوه‌ی 6 تا 21ی 2025/5 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، له‌سێ چالاكی جیاوازدا، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری و به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، دوای به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وورد و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی تیرۆریستان توانییان 3 تیرۆریستی داعش له‌ده‌ورووبه‌ری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌زوور ده‌ستگیر بكه‌ن".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ڵێت كه ئه‌و سێ تیرۆریسته "له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه داواكراو بوون، له‌ڕابردوودا ئه‌ندامی چالاكی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی (4)ی تیرۆر راگیراون و رووبه‌ڕووی یاساكرانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".
PM:08:26:23/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت