پێشه‌وا هه‌ورامانی: هه‌رێمی كوردستان پێی خستۆته قۆناغێكی نوێ
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هەینی پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "هه‌رێمی كوردستان پێی خستۆته قۆناغێكی نوێ".
پێشه‌وا هه‌ورامانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م قۆناغه نوێیه ده‌كات، له‌تێپه‌ڕاندنی په‌یوه‌ندی سیاسی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا".
ده‌شڵێت: "له‌م قۆناغه تازه‌یه‌دا وه‌به‌رهێنان و ئابوری و وزه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا".
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم باس له‌وه‌شده‌كات كه "ده‌مێكه مافی هه‌رێمی كوردستان له فایله‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوونی هه‌یه، ئێستاش بابه‌تی وزه‌و وه‌به‌رهێنان له وزه، مه‌نه‌فێستی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا".
PM:07:52:23/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت