كامه‌ران عوسمان: له پێنج ڕۆژدا سوپای توركیا (26) جار تۆپبارانی سنوری ئامێدی كردووه
وێستگه‌نیوز-
كامه‌ران عوسمان له تیمی كوردستانی رێكخراوی "سی پی تی" ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه سوپای توركیا هێرشه‌كانی بۆسه‌ر چیای حه‌وت ته‌به‌ق و نزاركێ له سنوری قه‌زای ئامێدی چڕ ده‌كاته‌وه به‌جۆرێك پێنج ڕۆژه، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به به‌رده‌وامی تۆپبارانی سنووره‌كه ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كامه‌ران عوسمان ده‌ڵێت: "ماوه‌ی پێنج ڕۆژه، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به به‌رده‌وامی تۆپبارانی چیای حه‌وت ته‌به‌ق و به‌ری نزاركێ له نزیك گوندی به‌ریسكێ له ناحیه‌ی شیلادزێ له سنوری قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆك ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێن: "له ماوه‌ی ئه‌و پێنج ڕۆژه‌دا سوپای توركیا (26) جار تۆپبارانی ئه‌و ناوچانه‌ی كردووه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پارتی كرێكارانی كوردستان، له 12ی ئایاری 2025ه‌وه له ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ر ئه‌نجامی كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌مینی بڵاوكرده‌وه و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی Community Peacemaker Teams ده‌ڵێت: "ئۆپه‌راسیۆن و هێرشه‌كانی سوپای توركیا له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا زیادیان كردووه".
PM:07:43:23/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت