بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: سبه‌ینێ گۆڕان، بخه‌ینه‌وه سه‌ر شانۆی سیاسی
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ئایاری 2025 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان "گه‌ڕه‌كی كوردسات" په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاوڵاتیان، هه‌ڵسوڕاو و گۆڕانخوازان كرد و تیایدا هاتووه "له هه‌لومه‌رجێكی قه‌یراناویی سیاسیی، ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، بزوتنه‌وه‌ی گۆران، وه‌ك پێویستیه‌كی ژیانی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی، رۆژی (شه‌مه: 24ی ئایاری 2025) كۆنفرانسی ته‌واوكاری، له هۆڵی ئاشتی شاری سلێمانی گرێ ده‌دات.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان "گه‌ڕه‌كی كوردسات" ده‌ڵێت: "كۆنفرانسه‌كه، به سه‌رپه‌رشتی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ئاماده‌بونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه‌ی ناویان له لیستی ده‌سته‌ی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌یه، مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه. له‌و سۆنگه‌یه‌وه، بانگه‌واز له‌و هه‌ڵسوڕاوه به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین، به‌شداری بكه‌ن و به ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه؛ هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌ك هێزێكی دامه‌زراوه‌یی، بخه‌ینه‌وه سه‌ر شانۆی سیاسیی".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م به‌شداریه‌ش به‌شێكه له خاوه‌ندارێتیكردنی پڕۆژه‌ی سیاسیی گۆڕان و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه و سه‌رپێخستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه، كه بێگومان له قازانجی پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێم و ته‌واوكردنی پڕۆژه سیاسیه‌كه‌یه‌تی، دور له شێوازی نه‌ریتخوازی حزبی و، سودی گروپ و بنه‌ماڵه و ماده".
به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له كۆنفرانسه‌كه‌ی سبه‌ینێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، (251) كه‌س ئاماده‌بێت نیساب ته‌واو ده‌بێت، به‌پێی رێوشوێنه‌كان، سبه‌ینێ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ردوو ده‌ستوره‌كه ده‌خاته ده‌نگدانه‌وه ئه‌وه‌ی دوو ئاراسته‌كه‌ی گۆڕان پێشكه‌شی كۆمسیۆنیان كردووه:
- ده‌ستورێك له‌لایه‌ن یاسین حه‌مه عه‌لی رێگه‌پێدراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گردی زه‌رگه‌ته‌وه پێشكه‌شكراوه.
- ده‌ستورێك له‌لایه‌ن زمناكۆ جه‌لال رێگه‌پێدراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كوردساته‌وه پێشكه‌شكراوه.
هه‌ركامیان ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا ئه‌وه‌یان له‌ناو كۆنفرانس كاری پێده‌كرێت:
- ئه‌گه‌ر ده‌ستوره‌كه‌ی یاسین حه‌مه عه‌لی رێگه‌پێدراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گردی زه‌رگه‌ته ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا ئه‌وا وه‌ك پێشتر رێكخه‌ر و ئه‌ندامانی جڤات له‌ناو كۆنفرانس هه‌ڵنابژێردرێت و ده‌ستكاری ئاڵا‌و لۆگ و په‌یڕه‌و ناكرێت، هه‌رچه‌نده كۆمسیۆن داوای كردووه سه‌ركردایه‌تی له‌ناو كۆنفرانس هه‌ڵبژێرێت.
- ئه‌گه‌ر ده‌ستوره‌كه‌ی زمناكۆ جه‌لال رێگه‌پێدراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كوردسات، په‌سه‌ندكرا ئه‌وا به‌پێی ئه‌و په‌ڕه‌وه نوێیه‌ی ئاماده‌كراوه له‌ناو كۆنفرانس ( ئه‌ندامانی جڤات و رێكخه‌ر ) هه‌ڵده‌بژێردرێن.
PM:07:23:23/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت