سەرۆکی حکومەت: راوێژکاری ترەمپ جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کردەوە
وێستگەنیوز_
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، راوێژکارێکی باڵای سەرۆکی ئەمریکا لە ئێوارەخوانێکدا جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کردووەتەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا کە لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت: "ئێوارەی پێنجشەممە لە واشنتن، بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسعەد بوڵس، راوێژکاری باڵای بەڕێز سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئێوارەخوانێک بۆ بەخێرهێنانمان رێکخرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێوارەخوانەکەدا، کە ژمارەیەک لە کەسایەتی ناسراوی ئەمریکا ئامادەبوون، راوێژکاری باڵای سەرۆک ترەمپ لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی کردین و سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا بە سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو ناوبرد".
مەسعەد بوڵس "جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا" کردووەتەوە.
PM:06:12:23/05/2025
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت