شاخەوان عەبدوڵڵا: رەزامەندیمان وەرگرت هەرخێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکووک پارچە زەوییەک وەردەگرێت


وێستگەنیوز_

سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140 لە ئە نجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، "هەر خێزانێک پارچە زەوییەکی پێدەدردرێت".

ئەمڕۆ هەینی 23ـی ئایاری 2025، شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی لێژنەی ماددەی 140 لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە: دوای نوسراومان بە ژمارە 61 لە 14ـی نیسانی 2025 و کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی مادەی 140ـی  حکومی، لەبەرواری 20ـی نیسان، رەزامەندیمان وەرگرت هەرخێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەوانەی مامەڵەی مادەی 140ـیان کردووە، پارچەیەک زەوییان پێ بدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە ئەو خێزانانەش دەگرێتەوە کە مامەڵەکانیان تەواو کردووە بەڵام قەرەبووی 10 ملیۆن دینارەکەیان وەرنەگرتووە.

دەشڵێت: بڕیارەکە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە لە شنگال تا خانەقین، بۆ ئەم مەبەستە نوسراو ئاراستەی پارێزگاکان کراوە بۆ جێبەجێکردن.


PM:04:24:23/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو