كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كه‌شی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچەهەور ده‌بێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری کەمێک باران و هەورە تریشقە هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ئایاری 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێت له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و هەندێک کات کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 24- 5- 2025 ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری کەمێک باران و هەورە تریشقە هەیە".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما بە نزیکی 1 تـــــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ. خێرایی با 15 - 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا ده‌بێت و مه‌ودای بینین 6 – 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان :44 پلەی سیلیزی
AM:11:20:23/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت