وەزارەتی خوێندنی باڵا: بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی "کوردی و عەرەبی" هەڵدەوەشێتەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ساڵی داهاتوو بە دواوە بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئایاری 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە ساڵی داهاتوو واتە ساڵی خوێندنی (2025-2026) بەدواوە بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێتەوە، واتە ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە ساڵی داهاتوو بە دواوە لە پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەبن، وانەی زمانی کوردی و عەرەبی وەک سەرجەم وانەکانی دیکە لە سیستمی وەرگرتن ئەژمار دەکرێت".

لە نووسراوێکیشدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکات ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران و قوتابیان بکرێت بە مەبەستی ئاگاداربوون لەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا.

جێگەی ئاماژەیە بڕیاری هەڵوەشانەوەی ئارەزوومەندانەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) لە پۆلی دوانزەی ئامادەیی، لە کۆبوونەوەی ژمارە (7)ی ساڵی (2022)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەرچوو.


PM:10:16:22/05/2025




ئه‌م بابه‌ته 944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو