بە تۆمەتی تەقەکردن پۆلیسی هەولێر سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند کە تەقەیان کردووە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "ئەو تۆمەتبارانە لەگەڵ چەند کەسێکی تر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەبێتە دەمەقاڵییان، دواتر تووندوتیژی لێدەکەوێتەوە و دوو کەس بریندار دەبن".
ئاماژە بەوەکراوە، "بۆیە دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەین و بیاندەینە دادگا".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "هەر کەسێک تەقە بکات و تووندوتیژی بەکار بهێنێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و بەپێی یاسای سزادان دەستگیر دەکرێت".
PM:09:00:22/05/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت