یانەی رۆژی کەمئەندامان و تیمی حکومەت یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدەن
وێستگەنیوز_
رۆژی یەکشەممە یانەی رۆژ'ـی کەمئەندامان و تیمی حکومەت یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدەن
ژوان ئیسماعیل سەرۆکی یانەی ڕۆژی کەمئەندامان بە لەنیا بەختیار، پەیامنێری وێستگەنیوزی راگەیاند، ئامەدەکاری تەواو کراوە، تیمی حکومەتیش راهێنانی تەواوەتییان ئەنجامداوە و ئێوارە ئەمڕۆش لە بەرزاییەکان سلێمانی، راهێنانی زیاتر ئەنجام دەدەن.
بە وتەی ژوان ئیسماعیل، تیمی حکومەت لە بەشێک لە بەرێوەبەر و بەرێوەبەرە گشتییەکانی فەرمانگەکانی سلێمانی پێکهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە یەکەم یارییە بەڵام لە داهاتوودا یاری دیکەیان دەبێت و هەر لە ئێستاوە یانەی هەڵەبجە خۆی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ تیمی حکومەت یاری بکەن.
باسی لەوەشکرد، یارییەکە دۆستانەیە، بەشێکی ئەوانەی راهێنان دەکەن ئەزموونیان هەیە و بەشێکیان یەکەم جاریانە، بەڵام بە هیوان بەردەوامی بەم جۆرە چالاکیانە بدرێت.
PM:03:45:22/05/2025
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت