ئەردۆغان: لە نزیکەوە چاودێری یەپەگە دەکەین و لەم چەند رۆژەدا شتی زۆر گرنگ دێنە ئاراوە
وێستگەنیوز_
ئەردۆغان داوادەکات رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق جێبەجێ بکرێت. دەشڵێت، پێویستە حکومەتی سووریا سەرنجی لەسەر ئەو بابەتە بێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: ئەرکی حکومەتی سووریایە سەرنجی لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دیمەشق بێت و هەموو هێزە چەکدارەکان لە ناو سوپای سووریا جێگەیان بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا هەنگاوێکی بوێرانەیە و ئەو وڵاتە بەرەو سەقامگیری دەبات.
سەرۆکک ۆماری تورکیا دەڵێت، "لە نزیکەوە چاودێری یەپەگە دەکەین و لە چەند رۆژی داهاتوودا شتی زۆر گرنگ دێنە ئاراوە."
PM:03:17:22/05/2025
ئهم بابهته 1744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت