سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی ناحیەی نوێی ئیلینجاخی واژۆ کرد
وێستگەنیوز_
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هێنانە کایەی ناحیەی ئیلینجاخی ئیمزا کردووە.
ئەمرۆ پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایە و دامەزراندنی ناحیەی ئیلینجاخ وەک ناحیەیەکی نوێی سەر بە قەزای تەقتەق لە پارێزگای هەولێر، واژۆ کردووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، به ناحیه‌بوونی ئیلینجاخ خزمه‌ت به گونده‌کانی ناوچه‌که ده‌کات و توانای پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان بۆ دانیشتووانی ناوچه‌که، ئاسانتر ده‌کات.
PM:02:09:22/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت