دادگای سلێمانی سزای لە سێدارەدانی بۆ بکوژی ئاری چایچی دەرکرد


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، دادگای سلێمانی سزای لە سێدارەدانی بۆ بکوژی ئاری چایچی دەرکرد.

ئاری چایچی ساڵی ڕابردوو لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی لەکاتی کارکردندا لەلایەن چەکدارێکی سەر بەهێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی کوژرا. 

کوشتنی ئاری چایچی کاردانەوەیەکی زۆری جەماوەری بەدوای خۆیدا هێنا و ڕەخنەی زۆر ئاراستەی دەسەڵاتدارانی سلێمانی کرا.


PM:12:10:22/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو