میدیای كوڕه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بەتەنزەوە لیستی داواكارییه‌كانی یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كوڕه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بەتەنزەوە لیستی داواكارییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی له پۆسته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت: "پارتی داواكارییه‌كیانی ره‌تكردووه‌ته‌وه و داواكارییه‌كانی تریش وت‌ووێژیان له‌باره‌وه ده‌كرێت"، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاندبوو كه "هه‌نگاوێكی دیكه له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ نزیكتر بووینه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هەردوو وه‌فدی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هۆشیاری زێباری و قوباد تاڵه‌بانی له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و به‌بێ هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیش كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هات.
كه‌ناڵی ئاڤای كوڕه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڵاویكرده‌وه كه وه‌فدی یه‌كێتی جارێكی تر لیستی داواكارییه‌كانی هێناوه‌ته‌وه و راده‌ستی وه‌فدی پارتی كردووه و بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ش وه‌ره‌قه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌ڵێت ئه‌مه لیسته‌كه‌یه.
ده‌شڵێت: "لیسته‌كه قوباد تاڵه‌بانی راده‌ستی هۆشیاری زێباری كردووه و ئه‌م داواكارییانه‌ی تێدایه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، جێگری سه‌رۆكـی په‌رله‌مان، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، شاره‌وانی، سامانه سروشتیه‌كان، ته‌ندروستی و كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تری خزمه‌تگوزاری".
به‌ته‌نزه‌وه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێشتر گفتووگۆ له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییانه كراوه و وه‌ڵامیش دراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكی تر لیسته‌كه‌یان هێناوه‌ته‌وه راده‌ستی سه‌رۆكی وه‌فدی پارتی-یان كردووه".
بێژه‌ری كه‌ناڵی كوڕه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی به په‌نجه‌به‌رزكردنه‌وه و به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی وه‌فدی پارتی بۆ یه‌كێتی ده‌خاته‌ڕوو "وه‌فده‌كه‌ی پارتی وتوویه‌تی پێش هه‌موو شتێك وه‌ڵاممان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی مه‌سرور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی له دووكان پێیوتن كه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم مافی پارتییه و له ئێستادا پێم باشه لای كاك نێچیرڤان بارزانی بمێنێته‌وه و ده‌مێنێته‌وه".
وتیشی: "وه‌فده‌كه‌ی پارتی به وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتییان راگه‌یاندووه كه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی تریش كه داواتان كردووه، چاوه‌ڕێ بن تا مه‌سرور بارزانی له ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی تا ئێستا یه‌كلایی بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانه، كه هاته‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆسته‌كانی تریش ده‌كات، ئه‌مه 40 خوله‌كی خایاندووه و یه‌كسه‌ر هه‌ستاون و كۆبوونه‌وه كۆتایی هاتووه".
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتییه كه به ژه‌نه‌راڵ كێڤن لێیهی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و سوریای وت "كۆبوونه‌وه‌كه به گشتی ئه‌رێنی بووه و هه‌نگاوێكی دیكه له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ نزیكتر بووینه‌ته‌وه".
PM:09:55:21/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 13476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت