عه‌لی باپیر: به‌ناو موفتی و زانا دینفرۆشه‌كان له‌گه‌ڵ حوكمڕانه‌كاندا شه‌ریكه دزن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له په‌یامێكدا ده‌رباره‌ی غه‌ززه رایگه‌یاند كه پێویسته مسوڵمانان كۆتایی به دۆخی ناشه‌رعیی وڵاته‌كانیان بهێنن، ده‌شڵێت: "به‌ناو موفتی و زانا دینفرۆشه‌كان له‌گه‌ڵ حوكمڕانه‌كاندا شه‌ریكه دزن".
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له په‌یامێكدا له‌ژێر ناوی "به‌راوردێكی نێوان یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا و ده‌وڵه‌تۆكه عه‌ڕه‌بییه‌كان"، كه به پێنج زمان بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند كه "دوێنێ 20-5-2025 ز – 22 ذي القعدة 1446 ك، یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ده‌وڵه‌ته‌كانی، هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان نواند له به‌رانبه‌ر دڕنده‌ییه‌كانی ڕژێمی زایۆنییداو، پشتگیرییكردنی مسوڵمانانی سته‌مدیده‌ی فه‌ڵه‌ستین و كه‌رتی غه‌ززه و، چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌ییان له‌و بواره‌دا نان، كه هیوادارم به‌رهه‌م و ده‌رهاویشته‌ی گه‌وره و كاریگه‌ریان هه‌بێ و، شایسته‌ی سوپاس و پێزانینی زۆرن و مایه‌ی سه‌ربه‌رزییشیانن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له به‌رانبه‌ریشدا: زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تۆكه عه‌ڕه‌بییه‌كان - كه به‌داخه‌وه بووده‌ڵه‌كان (رُوَیْبِضات) به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن - به‌زیوانه، ده‌ستیان به خۆیان به‌رداونه‌وه‌و، خۆیان عه‌یبداری دنیا و شه‌رمه‌زاری قیامه‌ت كردوه‌و، له حاڵێك دا سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك و وڵات سه‌خاوه‌تمه‌ندانه ته‌خشان و په‌خشان ده‌كه‌ن، بوێریی و غیره‌تی یه‌ك هه‌نگاوی مه‌ردانه‌یان نیه بۆ به‌رگرییكردن له ژن و منداڵ و خه‌ڵكی قه‌تڵعامكراوی غه‌ززه و كه‌ناری ڕۆژئاوا!".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ده‌ڵێت: "پێویسته ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی هۆشیاریی بێ بۆ كۆی مسوڵمانان، كه به هه‌ر شێوازێكی شه‌رعیی گونجاو، هه‌رچی زووتره كۆتایی به دۆخی ناشه‌رعیی وڵاته‌كانیان بهێنن و، گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له دنیا و قیامه‌ت دا به ئاگری سته‌مكاران نه‌سووتێن، وه‌ك خوای دادگه‌ر فه‌رموویه‌تی: (وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ ...) هود -١٣-".
ده‌شڵێت: "هێنده‌ی پووشكه‌یه‌كیش به‌هاو نرخ بۆ قسه و فه‌توای به‌ناو موفتی و زانا دینفرۆشه‌كانی ده‌وری ئه‌و ڕژێم و حوكمڕانه ناشه‌رعییانه دانه‌نێن و، چیدیكه پێیان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن، چونكه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ حوكمڕانه‌كان دا شه‌ریكه دزن!".
عه‌لی باپـیر راشیگه‌یاندووه كه "جێی سه‌رنج و عیبڕه‌تیشه كه مسوڵمانه موجاهیده‌كانی فه‌ڵه‌ستین، خۆشیان سه‌ربڵندن و مایه‌ی سه‌ربه‌رزیی ئۆممه‌تیشن، به‌هۆی پابه‌ندیی به قوڕئانه‌وه‌و، زۆرێكیش له به‌ناو زانا‌و موفتییه‌كانی وابه‌سته‌و دابه‌سته‌ی ئه‌و ڕژێم و حوكمڕانانه، سه‌رشۆڕ و زه‌بوونن، به‌هۆی باوه‌ش به دنیا داكردن و، ترسنۆكیی و بێ هه‌ڵوێستییانه‌وه!".
PM:08:36:21/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت