وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ته‌مه‌نی خانه‌نشینی دیاری ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به نووسراوێك ته‌مه‌نی خانه‌نشینی یاسایی بۆ فه‌رمانبه‌ران به 60 ساڵ دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له نووسراوێكدا رایگه‌یاند كه "به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ژماره زۆره پرسیارانه‌ی كه به‌م وه‌زاره‌ته گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی، به‌پێی ماده‌ی (10/یه‌كه‌م)ی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو ژماره (9)ی ساڵی 2014 كه به‌یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2019 هه‌موار كراوه‌ته‌وه، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه كه دوای ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی (60) شه‌ست ساڵی فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێت".
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "به‌بێ گوێدانه ماوه‌ی خزمه‌تكردن و به‌پێی ته‌مه‌نی یاسایی فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێت".
راشیگه‌یاندووه كه "ته‌واوكردنی شه‌ست ساڵ له‌م حاڵه‌ته‌دا یه‌كه‌م ڕۆژی نییه، به‌ڵكو ته‌واوكردنی كۆتا رۆژی شه‌سته‌كه‌یه، واته فه‌رمانبه‌ره‌كه به ڕۆژ یان مانگ له ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی (60) ساڵ زیاتر بێت".
PM:04:37:21/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت