قوباد تاڵه‌بانی و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی: له سوریای نوێ‌دا هه‌موان مافیان پارێزراوبێت
وێستگه‌نیوز-
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له ژه‌نه‌راڵ كێڤن لێیهی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و سوریا و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا تاووتوێ كران.
له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی چوارشه‌مه (21/5/2025) به‌ڕێوه‌چوو، باس له دواین هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم كرا. له‌مباره‌یه‌وه قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌یدا به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ردوو وه‌فدی دانووستانكاری پارتی و یه‌كێتی و روونیكرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه به گشتی ئه‌رێنی بووه و هه‌نگاوێكی دیكه له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ نزیكتر بووینه‌ته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا كرا، هه‌ردوولا هاوڕابوون سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی كورد و تورك و هه‌موو ناوچه‌كه‌دایه و به پێویستیشیان زانی هه‌ردوولایه‌نی كێشه به‌پێی نه‌خشه‌رێگایه‌ك هه‌نگاوی پێویست بنێن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه.
سه‌باره‌ت به دۆخی سوریاش، هه‌ردوولا گه‌شیبینی خۆیان ده‌ربڕی كه له سوریای نوێ‌دا هه‌موو پێكهاته‌كان مافه‌كانیان پارێزراوبێت و به پێویستیشیان زانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زیاتر هاوكاربێت تا سوریای نوێ بتوانێت به‌ره‌و سه‌قامگیری و جێگیركردنی سیستمێك هه‌نگاوبنێت كه له ئاستی چاوه‌ڕوانی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی وڵاتهكهدابێت.
PM:04:28:21/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت