قەرەیلان: ئەگەر ناچار بین جارێكی دیكە و بە هێز و توانای زیاترەوە بەرەنگاری دوژمنەكانمان دەبینەوە
ئاژانسی هەواڵی فورات بەشێك لە وتەكانی موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان 'پەکەکە'ـی لە كۆنگرەی 12 بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەوان بڕوایان بە رێبازی رێبەرەكەیان هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە، بەڵام ئەگەر توركیا بەردەوام بێت لە هێرشەكان ئەوا وەڵامیان دەبێت.
موراد قەرەیلان باسی لەوە کردووە، سەرەڕای ئەوەی ئەزموونی 41 ساڵ خەباتی شاخیان هەیە، بەڵام بڕوایان بە شێوازی نوێی رێبەری پەكەكە هەیە و لە هەمان كاتیشدا ئەگەر ناچار بن جارێكی دیكە و بە هێز و توانای زیاترەوە بەرەنگاری دوژمنەكانیان دەبنەوە.
ئەو سەركردەیەی پەكەكە لە كۆنگرەی 12ی پارتەكەیدا وتوویەتی: ئەگەر توركیا بەردەوام بێت لە توندوتیژیی ئەوا ئەوان بەو زمانە وەڵامیان دەدەنەوە كە لێی تێدەگات.
قەرەیلان جەختی لەوە كردووەتەوە، گەریلا بە تەكنیكی نوێ و بە ئەزمونێكی زۆرەوە توانای بەرگریی و شەڕی بەهێزی هەیە بۆیە توركیا و هەمو كەسێك دەبێت ئەو راستییە بزانێت، ئەگەر پەكەكە ناچار بكرێت ئەوە هەموو بەرگرییەك لە خۆی دەكات.
PM:03:41:21/05/2025
ئهم بابهته 524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت