گۆڕانکاری لە دوو پۆستی ئەمنی پارێزگای سلێمانی ئەنجام درا


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ چوارشەممە 21ـی 5ـی 2025، بە ئامادەبوونی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، گۆڕانکاری لە هەردوو پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و فەرماندەی لیوای دووی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکانی سلێمانی ئەنجامدرا. 

لە لێدوانێکیدا، شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمرۆ لە پرۆسەی گۆڕانکاری لە دوو پۆستی ئەمنی سلێمانیدا ئامادەبووین.

ئاماژەی بەوەشکرد، عەمید وشیار ئەحمەد حەمید، وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربوو.

جێگری پارێزگاری سلێمانی وتیشی: لە دووەم گۆڕانکاریدا، پۆستی فەرماندەی نوێی لیوای دووی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان بە عەمید پشتیوان تەها عەلی سپێردرا.


AM:11:12:21/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 3472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو