بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش: چوار تۆمەتباری رووداوەكەی شارەزوور دەستگیركران
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری رووداوەكەی شارەزووری راگەیاند.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایتیی ئاسایشی شارەزووردا هاتووە، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری، تۆمەتبارانی رووداوەكەی قەزای شارەزووریان دەستگیركرد و رووبەڕووی یاساكرانەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە شەوی 19ی 5ی 2025 لە قەزای شارەزوور چوار تۆمەتبار لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هێرشیانكردە سەر دوو هاوڵاتی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بەدواداچوونی لەسەر رووداوەكە ئەنجامدا و لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان 4 تۆمەتباری رووداوەكە دەستگیربكەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 413 دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكانیان بەردەوامە.
PM:09:27:20/05/2025
ئهم بابهته 1684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت