حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ راوێژ له‌گه‌ڵ به‌غدا دوو گرێبه‌ست له بواری وزه‌دا ئیمزا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ راوێژ له‌گه‌ڵ به‌غدا دوو گرێبه‌ست له بواری وزه‌دا ئیمزا ده‌كات، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌وه‌كاله‌ت ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕێی به‌غدا ناكه‌ین تا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانمان رازی بێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی ئایاری 2025، كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌مریكاوه وتی: "دوو گرێبه‌ست له بواری پیشه‌سازیی نه‌وت و غاز ئیمزا ده‌كرێن، گرێبه‌ستی یه‌كه‌م له‌بواری گازدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای میران ئینێرجی، كه له دوو كۆمپانیا پێكهاتووه، كۆمپانیای ئێچ كه‌ی ئێن ئه‌مه‌ریكی و كۆمپانیای ئۆنێكس كه له‌بواری نه‌وت كارده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "گرێبه‌سته‌كه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و كێلگه‌ی غازه به‌كاربێت بكه‌وێته نێو ژێرخانی غاز له هه‌رێمی كوردستاندا بۆ دابینكردنی كاره‌با بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان و عێراق سوودی لێوه‌رده‌گرن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كێلگه‌ی میران 8 ترلیۆن پێ سێجا غازی تێدایه، وه‌كو ده‌ستپێك له‌ماوه‌ی 18 بۆ 20 مانگ له قۆناغی یه‌كه‌مدا لێكۆڵینه‌وه و دیراسه‌ی كێلگه‌كه ده‌كرێت، پێشبینی ده‌كرێت 50 تاكو 70 ملیۆن پێ سێجا غاز به‌رهه‌مبهێندرێت، دوای ئه‌و ماوه‌یه، كێلگه غازییه‌كه فراوانتر ده‌كرێت بۆ تۆڕه‌كانی هه‌رێم و عێراق به‌كاردێت".
وتیشی: "گرێبه‌ستێكی دیكه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وێسترنگ زاگرۆسه ده‌كرێت كه په‌یوه‌سته به كێلگه‌ی نه‌وت و غاز كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكییه و پێشتر له كێلگه‌ی كورده‌میر كاری ده‌كرد، بۆ كێلگه‌ی تۆپخانه‌ش، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌مان كۆمپانیا ده‌كه‌ین بۆ به‌رهه‌می زیاتری نه‌وت و غاز له‌و كێلگه‌یه‌دا".
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت ئاشكرایكرد كه "گرێبه‌سته‌كان هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشوون كه هاوبه‌شین و ڕاوێژیش له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كراوه و چاوه‌ڕێی به‌غدا ناكه‌ین تا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانمان رازی بێت".
راشیگه‌یاند كه "گرێبه‌سته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقیشه، مه‌زه‌نده ده‌كرێت داهاتی هه‌ردوو گرێبه‌سته‌كه به نرخی ئه‌مڕۆ بگاته 110 ملیار دۆلار. ئامانجی گرێبه‌سته‌كان دابینكردنی وزه‌یه بۆ ناوخۆ".
PM:11:53:19/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت