به‌تۆمه‌تی دزیكردن و شكاندنی جامی 7 ئوتۆمبێل،3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه جامی حه‌وت ئوتۆمبێلیان شكاندبوو، دزیان لێ‌كردبوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی دزیكردن و شكاندنی جامی ئوتۆمبێل.
پۆلیس ده‌ڵێت: "له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دا ناوه كه جامی حه‌وت ئوتۆمبێلیان شكاندووه و پاره‌یان له‌ناو ئوتۆمبێله‌كان دزیوه".
راشیگه‌یاند كه تۆمه‌تباران (ر. ر. غ. – س. ه. ع. – د. ب. ع.) به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
PM:10:21:19/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت