ئەمشەو یەكەمین كاروانی حاجیان بەڕێگای ئاسمانی بەرەو سعوودیە بەڕێدەكەون


وێستگەنیوز_

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمشەو یەكەمین كاروانی حاجیان بەڕێگای گەشتی ئاسمانی بەرەو سعوودیە بەڕێدەكەون.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی، كاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو یەكەمین كاروانی حاجیان بەڕێگای گەشتی ئاسمانی بەرەو سعوودیە بەڕێدەكەون.

لە كۆتایی هەفتەی رابردوو ژمارەیەك لە حاجییان بەرێگای وشكانی لە پارێزگاكانی سلێمانی و كەركوكەوە بەرەو سعوودیە بەڕێكەوتن.


AM:08:38:19/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت