یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی: هه‌رگیز سیاسه‌ت و وه‌رزشمان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر نه‌كردووه
وێستگه‌نیوز-
یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وته‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل كه هاوكات سه‌رۆكی یانه‌ی نه‌ورۆزه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "هه‌رگیز سیاسه‌ت و وه‌رزشمان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر نه‌كردووه".
یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز رایگه‌یاند پێشتر و به بڕی 360 ملیۆن دینار و دوو ده‌فته‌ر دۆلار هاوكاری سه‌رۆك و یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی كردووه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی هاتووه "ئێمه بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌مان و ڕای گشتی رونده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و هاوكارییه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و به بڕی 20 ملیۆن دینار بووه و له‌ئیداره‌ی گشتییه‌وه و له رێگه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی نه‌ورۆزه‌وه، دراوه‌ته یانه‌ی سلێمانی، نه‌وه‌ك خودی سه‌رۆكی یانه‌كه‌مان سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن".
ده‌شڵێت: "بۆ هه‌موانیشی دوپاتده‌كه‌ینه‌وه یانه‌ی سلێمانی و سه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌رگیز سیاسه‌ت و وه‌رزشیان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر نه‌كردووه، زیندوترین نموونه‌ش به‌خشینی یاریگای یانه‌ی سلێمانی بوو به یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بوو كه نیوه‌ی تێچووی خزمه‌تكردن و ئاماده‌كاری یاریگاكه بۆ یارییه‌كان نه‌بوو".
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل به توندی هێرشی كرده‌سه‌ر كاربه‌ده‌ستانی پارێزگای سلێمانی و رایگه‌یاند كه "ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌م شاره شه‌رم بیانگرێت به پارێزگاریشه‌وه، تائێستا نه‌یتوانیوه كاره‌با بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز دابین بكات، به حكومه‌ت و حزبه‌وه دژایه‌تیمان ده‌كه‌ن".
لاهور شێخ جه‌نگی وتی: "كاتی خۆی له گه‌رمه‌ی ناكۆكی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، كه یه‌كێتی بووم، هه‌رچه‌نده هه‌موو یانه‌ی سلێمانی به به‌رپرسه‌كانیشیه‌وه گۆڕان بوون، به‌ڵام من هاوكاریم كردوون و بڕی 360 ملیۆن دینارم پێداون، سه‌ره‌ڕای پێدانی دوو ده‌فته‌ر دۆلاری مانگانه به سه‌رۆكه‌كه‌ی".
PM:10:29:18/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت