ره‌نگی جلوبه‌رگی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دیاری كرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان شێوازی جلوبه‌رگی قوتابیان و خوێندكارانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دیاری كرد.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی كردووه، شێوازی جلوبه‌رگی نوێ بۆ ساڵی نوێی خوێندن له قوتابخانه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
باخچه‌ی ساوایان، كچ كراسی په‌مه‌یی له‌گه‌ڵ پانتۆڵ یان ته‌نوره‌ی ره‌ساسی، كوڕ كراسی شین له‌گه‌ڵ پانتۆڵی ره‌ساسی.
به‌پێی نووسراوه‌كه، پۆلی یه‌ك تا شه‌ش كچ ته‌نووره یان پانتۆڵی ره‌ساسی و قه‌میسی سپی، كوڕ پانتۆڵی ره‌ساسی له‌گه‌ڵ قه‌میسی سپی له‌به‌ر ده‌كه‌ن.
هاوكات قوتابیانی پۆله‌كانی 7 و 8 و 9 كچ ته‌نوره یان پانتۆڵی نیلی له‌گه‌ڵ كراسی سپی، كوڕ پانتۆڵی نیلی له‌گه‌ڵ كراسی سپی.
قوتابیانی پۆلی 10 و 11 و 12ش كچ ته‌نوره‌ی یان پانتۆڵی ڕه‌ش له‌گه‌ڵ كراسی سپی، كوڕ پانتۆڵی ڕه‌ش له‌گه‌ڵ كراسی سپی.
بڕیاریشه ساڵی دواتر گۆڕانكاری له ره‌نگ و شێوازی جلوبه‌رگی قوتابیاندا بكرێت.
PM:09:33:18/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 8068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت