مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا
وێستگەنیوز-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکومەتی ئەمریکا ئەمشەو گەیشتە واشنتۆن.
ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکومەتی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتۆن.
بڕیارە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا و کۆنگرێس ئەنجام بدات، هەروەها لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ئەمریکی گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی دەکات.
تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، تایبەتە بە پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی و هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە.
مەسرور بارزانی بەشداریی لە گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە لە واشنتۆن دەکات بە ناونیشانی "داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان" کە روانین و دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە دەخاتە ڕوو و و تیشک دەخاتە سەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەم کەرتەدا.
PM:11:01:17/05/2025
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت