لەبارەی کۆبۆنی خۆراکەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەبارەی ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبۆنی خۆراک هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایاری 2025، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، "ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، ئێستا ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبۆنی خۆراک تەنیا بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە".
ئاماژە بەوەکراوە، "لە ئاییندەیەکی نزیک دا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارا دەکرێت و بڵاوی دەکەنەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کۆبۆنیان نییە یان دەیانەوێ خانە جیابکەنەوە یاخوود ناوی نوێ زیاد بکەن، لە قۆناغی داهاتوودا ئەو خزمەتگوزارییەش چالاک دەبێت".
PM:09:51:17/05/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت