ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی دزینی زێڕ تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە زێڕی دزیوە و خەڵکی هەرێمی کوردستان نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی ئافرەتمان بەناوی ( د ، ع ، ع) دەستگیر کرد کە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی چەند تاوانێکی دزیکردن لە چەند دوکانێکی (زێڕنگری)، هەڵساوە بە سەرقاڵ کردنی خاوەن دوکانەکە و زێڕی ساختەی لە جێگەی زێڕی راستی داناوە و چەند پارچە زێڕێکی دزیوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "تۆمەتباری ناو هاتوو خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە و لە دوای ئەنجامدانی هەر تاوانێکی دزیکردن گەڕاواتەوە شارەکەی خۆی بۆ فرۆشتن و ساغکردنەوەی زێڕەکان، هەروەها لە کاتی دەستگیر کردنیدا دەستمان گرت بەسەر چەند پارچە زێڕێکدا کە لە شوێنێکی جەستەیدا حەشاریدابوو، هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەر هەیە دەتوانێت سەردانمان بکات".
PM:08:48:17/05/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت