نێچیرڤان بارزانی سەردانی تاران دەکات
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە "دیداری تاران" سەردانی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دواى كۆتاييهاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، له‌وێوه به‌ره‌و تاران، پايته‌ختى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بەڕێدەکەوێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ تاران به بانگهێشتێكی فەرمييه بۆ بەشداریکردن لە ديدارى تاران بۆ گفتوگۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێرانه‌وه، ڕێک دەخرێت و سبه‌ی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم ديداره‌دا، دووپاتکردنەوەی پشتگیريی هەرێمی کوردستانه بۆ هەوڵەکانی گفتوگۆ و بەهێزکردنی هاوکاريی بنیاتنەرى نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچه‌كه، له‌پێناو ئارامى و سەقامگیری، يه‌كترتەواوكردنی ئابووری و پێکەوەژیانی ئاشتیانه‌دا.
ئەوەش هاتووە، "بەپێی كارنامه‌ى ديداره‌كه، نێچیرڤان بارزانی له مێزگەردێكدا، تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە و جه‌خت له هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزله‌يه‌كگرتن و بەرژەوەندیيە هاوبەشەکان، ده‌كاته‌وه".
هه‌ر له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆ ده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که به گشتی، تاوتوێ ده‌کات.
PM:06:37:17/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت