"نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتی سودانی گه‌یشته به‌غدا"
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/5/17 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا.
دڵشاد شهاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌م سه‌ردانه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵه و له چوارچێوه‌ی سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بیدا دێت كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه "ئه‌م بانگهێشته‌ی نێچیرڤان بارزانی، دووپاتكردنه‌وه‌ی ئاماده‌ییی كارای جه‌نابیانه له هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه".
راشیگه‌یاند كه "هه‌روه‌ها نیشانه‌ی ئاماده‌یی و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه له كایه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ‌دا".
PM:03:01:17/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت