ته‌رمی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام ده‌هێنرێته‌وه سلێمانی
وێستگه‌نیوز-
له‌سه‌ر ئه‌ركی نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌رمی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام ده‌هێنرێته‌وه سلێمانی و هه‌ر له‌و شاره به‌خاك ده‌سپێردرێت.
نەریمان وەلید، هاوسەری هونەرمەند محەمەد عەباس بەهرام، کە خەڵکی ئوردنە و بە رەچەڵەک فەلەستینییە، په‌یامێكی له‌باره‌ی هاتنه‌وه‌ی ته‌رمی ناوبراو بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "دوای ئه‌وه‌ی وه‌فاتی كرد له‌بێ ئۆقره‌ییم ته‌نها شعوری ئه‌وه‌م پێ شكا به‌خاكی بسپێرم چونكه كه‌سم به‌ده‌وره‌وه نه‌بوو".
هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ده‌ڵێت: "به‌ڵام سوپاس بۆ هه‌موو هاوكاریه‌كان كه مامۆستا عه‌تا محه‌مه‌د له نوسینگه‌ی كاك قوباد تاڵه‌بانیه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه كردم و له‌خاكی غه‌ریبی ده‌ری ده‌كه‌ین و له سه‌لاجه‌ی داده‌نێن تاكو معامه‌لاتی دائیره‌ی ته‌واو بێ".
ئاشكراشیكردووه كه "ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌ره‌و كوردستان به‌ڕێی ده‌كه‌وین و پێم خۆشه له‌شاری سلێمانی به‌خاكی بسپێرین".
نه‌ریمان وەلید راشیگه‌یاندووه كه "چاوه‌ڕێی كه‌ره‌متانین به‌نیازی دیدار بتانبینم له‌پرسه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته".
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام كه به گۆرانیی "ئاگرێكی بێ خۆڵه‌مێش" ناوبانگی په‌یداكرد، رۆژی 15ـی ئه‌م مانگه، له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئوردن كۆچی دواییكرد.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده و هاوسه‌ره‌كه‌ی له به‌ریتانیا ده‌ژیان، به‌ڵام به مه‌به‌ستی سه‌ردانی ماڵی باوكی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ئوردن بوون.
محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام، ساڵی 1952 له شاری كه‌ركووك له گه‌ڕه‌كی مه‌لا عه‌بدوڵڵا له‌دایكبووه، له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به گۆرانیی 'كیژۆڵه‌ی سووره گوڵ' ده‌ستی به كاری هونه‌ری، دواتر به گۆرانیی "ئاگرێكی بێ خۆڵه‌مێش" و "تووڕه مه‌به لێم زیز مه‌به" زیاتر ناوبانگی ده‌ركرد.
AM:08:54:17/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت