لە رووداوێکدا منداڵێک گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گوندی ئیمام قادری قەزای دەربەندیخان منداڵێک گیانی لەدەستدا.


بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 16ی ئایاری 2025، کاتژمێر 8:00 خێزانێکی بە رەگەز عەرەب کە بە مەبەستی گەشت سەردانی گوندی ئیمام قادر دەکەن بە ئۆتۆمبێلی کیا دوو تەنی و لەکاتی گەڕانەوەیاندا منداڵێک لە ئۆتۆمبێلەکە دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە".

بەپێی راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی دەربەندیخان بێت، منداڵەکە تەمەنی 10 ساڵە و لە پشتی ئۆتۆمبێلەکەوە سەرکەوتووە و کەوتووەتەوەتە خوارەوە.


PM:10:45:16/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت