میدیای پارتی: ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی پێنج رەوانەی بەغدا دەکرێت
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامادەبکرێت و رەوانەی بەغدا بکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 5ی ئایاری 2025، میدیای پارتی بڵاویکردەوە، ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی پێنچ ئامادە دەکرێت و رەوانەی بەغدا بکرێت، بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچە دابەش بکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە تائێستا بەشێک لە وەزارەتەکان مووچەی مانگی چواری ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و بڕیارە رۆژی یەکشەممە 18ی ئایاری 2025، دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کۆتایی بێت.
PM:08:46:16/05/2025
ئهم بابهته 1072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت