ئاگاداری مووچەخۆران دەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
هەردوو بانكی چەمچەماڵ و چەرموو مووچەخۆران ئاگاداردەكاتەوە كە لەگەڵ ئەوەی رۆژی شەممە پشووی فەرمییە دەوامدەكەن.
لە راگەیەندراوێكدا هەردوو بانكی چەمچەماڵ و چەرموو رایانگەیاند، رۆژی شەممە 17ی ئایاری 2025، لەگەڵ ئەوەی پشووی فەرمییە بانكەكانیان بە رووی مووچەخۆراندا كراوە دەبن و مووچە دابەشدەكەن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، هەر كەسێك رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەیان وەرنەگرتووە سەردانی بانك بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان.
PM:11:45:15/05/2025
ئهم بابهته 920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت