"لە دوای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە تورکیا 31 جار بۆردوومانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە"
وێستگەنیوز-
رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ئاشکرایکرد، سەرباری راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرش و بۆردوومان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایاری 2025، کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی رایگەیاند، "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو درەنگانی دوانیوەڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا 14 جار تۆپبارانی (گەلی سیڤا)یان لە چیای مەتینا لە پشتی گوندی بەلاڤە لە قەزای ئامێدی کرد".
ئاماژەی بەوەکرد، "هەر ئەمڕۆ، گوندی کەفنە مژێ و چیای گارا، نۆ جار بوونە ئامانجی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا".
کامەران عوسمان وتی، "هەرچەندە پەکەکە لە رۆژی 12ی ئایارەوە، بەر ئەنجامی کۆنگرەی 12هەمینی حزبەکەی راگەیاند و بە فەرمی خۆی هەڵوەشاندەوە، بەڵام لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا سوپای تورکیا 31 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، کە ئەمڕۆ زۆرترینیان بووە".
PM:08:52:15/05/2025
ئهم بابهته 748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت