شارەوانی هەڵەبجە: هەر مانگایەک لەسەر شەقام ببینین دەیگرین و بە 150 هەزار دەیدەینەوە بە خاوەنەکەی
وێستگەنیوز_
سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەڵێت، مانگاکان زیانی زۆر بە رووەک، ژینگە و ماڵی هاوڵاتیان دەگەیەنن، بۆیە هەر مانگایەک بگرن لەسەر شەقام، بە 150 هەزار دەیدەنەوە بە خاوەنەکەی.
ئەمرۆ پێنجشەممە 15ـی ئایاری 2025، ئەندازیار سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە رایگەیاندووە، بەشێکی زۆری ئەو هاوڵاتیانەی ئاژەڵدارن، ئاگاداری مانگاکانیان نین، بەرەڵڵایان دەکەن و دێنە سەر شەقامەکان و شوێنە گشتی و کشتوکاڵییەکان، زیان بە ماڵی خەڵکی دەگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێکی زۆری ئەو دارانەی لەلایەن شارەوانییەوە لەسەر شەقامەکان رووێندراون، لەلایەن مانگاکان زیانیان پێ گەیەندراوە، بۆیە هەر مانگایەک لەسەر شەقامەکان ببینن، دەیگرن.
سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە باسی لەوە کرد، تائێستا 70 مانگا لەسەر شەقامەکان گیراون، بۆ هەر مانگایەک 150 هەزار دینار لە خاوەنەکانیان وەرگیراوە، بە کۆی گشتی دەکاتە 10 ملیۆن و 500 هەزار.
هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئاگاداری ئاژەڵەکانیان بن، چونکە زیان بە سەروماڵی هاوڵاتیان و ژینگەی پارێزگاکە دەگەیەنن، بەپێچەوانەوە دووچاری سزای پێبژاردن دەبنەوە.
PM:02:57:15/05/2025
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت